دوای په‌سندكردنی بوودجه‌ی گشتی عێراق چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق گرنگترین ئه‌و پڕۆژه ستراتیژیانه ده‌ستنیشان ده‌كات، كه حكومه‌تی عێراق نیازی وایه جێبه‌جێیان بكات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه ستراتیژییه‌كان په‌یوه‌ندییان به ئاو و ڕێگه‌وبان و چه‌ند بوارێكی دیكه‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 27ـی حوزه‌یرانی 2023) باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ت پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری خۆی به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به مادده‌ی 22ـی ئه‌و به‌رنامه‌یه كه په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژییه‌كان و چوار بڕگه له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌یش ته‌واوكردنی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌وره فاو و دروستكردنی تۆڕی ڕێگا و هێڵی ئاسنین و ڕێڕه‌وه وشكانییه‌كانی كه حكومه‌ت خستوویه‌تییه ناو چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان" له‌میانی به‌ستنه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ به به‌ندی فاو.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له ستراتیژییه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت بریتییه له دروستكردنی وێستگه‌یه‌ك بۆ شیاندن و شیرینكردنی ئاوی رووباری به‌سره، كه بڕی 400 ملیاری بۆ ته‌رخان كراوه. گوتیشی، راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی پاڵاوگه‌كان و پیشه‌سازییه پترۆكیمیاوییه‌كان یه‌كێكی دیكه له‌ناو پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكومه‌ت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش راكێشا، له بوودجه‌ی گشتی عێراق بڕی 47 تریلیۆن دینار بۆ بواری وه‌به‌رهێنان ته‌رخان كراوه، كه له‌و بڕه‌یشدا 147 ملیار دینار بۆ شیاندنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دانراوه.
باسم عه‌وادی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، تێچووی پێشبینیكراوی "پڕۆژه‌ی ڕیگای گه‌شه‌پێدان" ده‌گاته 17 ملیار دۆلار، روونیشیكرده‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه له بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه خه‌رج ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و پڕۆژه له‌میانی سه‌ردانی ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر بۆ عێراق گرنگترین ته‌وه‌ر بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق چاوه‌ڕانی وڵاتانی هه‌رێمی و ئه‌وروپی و چین و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی دارایی ئه‌و پڕۆژه‌یه له ئه‌ستۆ بگرن.