پێشبینی ده‌كرێت 70 هه‌زار گه‌شتیار له رۆژانی جه‌ژن سه‌ردانی زاخۆ بكه‌ن
K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری زاخۆ پێشبینی دەكات لە رۆژانی جەژنی قوربان نزیكەی 70 ھەزار گەشتیاری و ناوخۆ و دەرەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بكات، هه‌روه‌ها گوته‌بێژی گه‌شتوگوزاری زاخۆ رایدەگەیەنێت، بۆ پێشوازیكردن لەم ژمارە زۆرەی گەشتیاران ھەموو ئامادەكارییەكیان كردووە و لە ھاتن و چوونەوەشدا ھاوكارییان دەكرێت.
ئه‌مڕۆ (27ـی حوزه‌یرانی 2023) بێوار سندی، گوته‌بێژی گه‌شتوگوزاری زاخۆ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بۆ رۆژانی جه‌ژن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستیان كردووه بۆ پێشوازیكردن له میوانان و گه‌شتیاران كه روو له زاخۆ و شوێنه گشتییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پێویست پێشكه‌ش به میوانان و گه‌شتیاران ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی گه‌شتوگوزاری زاخۆ زاخۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه زاخۆ شوێنێكی گه‌شتیارییه و میوان و گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن، گوتیشی بۆ ئه‌م جه‌ژنه پێشبینی ده‌كه‌ن نزیكەی 70 ھەزار گەشتیاری و ناوخۆ و دەرەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بكه‌ن.
ئه‌نجامدانی پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان له ده‌ڤه‌ری زاخۆ به‌تایبه‌تی پڕۆژه‌ی پردی ده‌لال به گوژمه‌ی 15 ملیار دینار له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی سنووره‌كه، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران زیاتر روو له زاخۆ و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی بكه‌ن.
ئه‌و میوان و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی زاخۆ و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌كه‌ن، زیاتر هاووڵاتیانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقن و به‌شێكیشیان له شاره‌كانی باكووری كوردستان و توركیاوه دێن.