عومەر سامەڕائی: پێوستە حکومەتی عێراق دەرفەتی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ بڕەخسێنێت
K24 - هەولێر:
ئەندامی دەستەی گشتی رەوتی حیکمە، رایدەگەیەنێت، هەموو ساڵێک ژمارەیەکی قوتابی خوێندن تەواو دەکەن داوای دامەزراندن دەکەن، پێویستە حکومەت دەرفەتی هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنێت. سامەڕایی دەشڵێت: پێویستە ئابووری عێراق هەمەچەشن بکرێت.
عومەر سامەڕائی، ئەندامی دەستەی گشتی رەوتی حیکمە، لە میانەی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی کاتژمێر8ـی کوردستان24، رایگەیاند، ئابووری عێراق تەنها پشت بە نەوت دەبەستێت ئەمەش گەورەترین مەترسیە، پێویستە ئابووری عێراق هەمەچەشن بکرێت.
هەروەها راشیگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق دەرفەتی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ بڕەخسێنێت، هەروەها پێویستە حکومەتی عێراق رێڕەوەکان راستبکاتەوە هاوشانی وڵاتانی دیکەی عەرەبی، پێویستە گرنگی بە کەرتەکانی دیکە بدات لە پێناو رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ دەرچووان.
ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر عێراق تەنیا پشت بە نەوت ببەستێت، لە چەند ساڵی داهاتوودا تووشی کارەساتی گەورە دەبێت، پێوسیتە شارەزایانی بواری ئابووری بێنە سەر هێل و هەوڵبدەن ئابووری عێراق هەمەچەشن بکەن.
لەبارەی بارودۆخی عێراق، ئەندامی دەستەی گشتی رەوتی حیکمە، گوتی: بارودۆخی عێراق سەقامگیرە حکومەتی سوودانی بەرەو ئاراستەیەکی درووست هەنگاو دەنێت، بۆیە پێویستە ئەو سەقامگیرییە بقۆزێتەوە و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیانی بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ (29ـی حوزەیرانی 2023)، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراق له وتاری جه‌ژنی قوربان رایگه‌یاند: له به‌رده‌م بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی دارایی گه‌وره‌داین، زیاتر له نیو ملیۆن گه‌نج له چاوه‌ڕوانی هەلی كاردان، ئه‌م ژماره‌یه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵنه‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزە نوێیه‌دا خۆمان بگونجێنین و ئابوورییمان باش نه‌كه‌ین، ئه‌وا رووبه‌ڕووی تسۆنامییه‌كی دارایی و ئابووریی مه‌ترسیدار ده‌بینه‌وه.
عه‌ممار حه‌كیم، گوتی: ''زیاتر له نیو ملیۆن گه‌نج له چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تی كاردان، ئه‌م ژماره‌یه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌باشی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره‌یه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ین و له حكومه‌تدا جێیان نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وا ئێمه له‌به‌رده‌م بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی دارایی گه‌وره‌داین، ئه‌گه‌ر هه‌وڵنه‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه نوێیه‌دا خۆمان بگونجێنین و ره‌وتی ئابوورییمان باش نه‌كه‌ین، ئه‌وا عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی تسۆنامییه‌كی دارایی و ئابووریی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه".
گوتیشی: "گرنگیدان به رۆشنبیری هیچ كه‌متر نییه له لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه رووبه‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیداری مادده هۆشبه‌ره‌كان ببینه‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه به‌گشتی ده‌بێت".