ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت لە پایتەختی لیتوانیا جێگیر دەکات

سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت
سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت

K24 - هەولێر

ئەڵمانیا بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی لوتکەی ناتۆ، سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت لە ڤیڵنیەسی پایتەختی لیتوانیا جێگیر دەکات.

سوپای لیتوانیا بڵاویکردووەتەوە، ئەڵمانیا بڕیاریداوە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی لوتکەی ناتۆ، لە ڤیڵنیەسی پایتەختی لیتوانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت و چەندین چەکی دیکە جێگیر بکات.

وەکو ئەوەی سوپای لیتوانیا لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی پێ داوە، ئەمە بۆ جاری یەکەمە سیستمی پاتریۆت لە لیتوانیا جێگیردەکرێت و لەلایەن تیمێکی تایبەتی ئەڵمانیاشەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

لوتکەی ناتۆ لە 11 و 12ی تەمموزی داهاتوو لە ڤیڵنیەس بەڕێوەدەچێت؛ تێیدا "بڕیاری زۆر گرنگ" لەبارەی بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا دەدرێن. لیتوانیاش بەهەموو شێوەیەک دەیەوێت ئاسایشی لوتکەکە ببارێزێت، پێشتریش سێ هەزار سەربازی بۆ پاراستنی ئاسایشی لوتکەکە ئەرکدارکردن.