رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی، کە ئەمڕۆ هەینی 30ـی حوزەیرانی 2023 بڵاوکراوەتەوە؛ کەشوهەوای ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا , کاریگەریەکەی لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک زیاترە.

خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 25 ) کیلۆمەتر /کاتژمێرێک.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانى گەرما / نزمتر دەبێت بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە؛ کەشوهەوای سبەی شەممە 1ـی تەممووزی 20023، بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.

پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر /کاتژمێرێک.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى

دهۆک: 40 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 42 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى

سۆران: 38 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى