دژه تیرۆر ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستگیر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هێزێكی دژه تیرۆری سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیان ده‌ستگیر كردووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 17/7/2016 له ناحیه‌ی ڕزگاری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، هێزێكی دژه تیرۆر، پاسه‌وانێكی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
"كوردستان 24" زانیوویه‌تی ، ئه‌و كه‌سه ناوی "ش.م.ڕ" ه و پاسه‌وانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بووه له گه‌رمیان و به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به چه‌كدارانی داعشه‌وه له‌لایه‌ن هێزێكی دژه تیرۆره‌وه ده‌ستگیر كراوه و ده‌ستبه‌جێ گواستوویانه‌ته‌وه بۆ سلێمانی.
"كوردستان 24" په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاری گیراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه كرد له گه‌رمیان، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی بده‌ن و بۆچوونی ئه‌وان بزانرێت، به‌ڵام رایانگه‌یاندووه" كه پێیان گوتراوه له‌و باره‌یه‌وه قسه نه‌كه‌ن و ئاماده نه‌بوون هیچ لێدوانێك بده‌ن.
له دوای هاتنی داعشه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پارته ئیسلامییه‌كانی كوردستان، له نێویاندا كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه و ژماره‌یه‌كیشیان به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌و گروپه‌وه ده‌ستگیر كراون.