ته‌حسین خه‌فاجی: پارێزگاری له به‌ڕێوه‌چوونی ئاشتییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
خۆپیشاندانی ملیۆنی له به‌غدا له دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی عێراقی له سوید به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت پارێزگاری له به‌ڕێوه‌چوونی ئاشتییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.
ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌ناو هاووڵاتییانی خۆپیشانده‌ردان، گوتیشی بوونییان له‌ناو خۆپیشاندانه‌كان گوزارشت له هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌كات و ره‌وایه‌تی به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م خۆپیشاندانانه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش، كه هه‌موو پلانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش دیراسه‌كراون بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان.
خه‌فاجی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه هێزه‌كانیان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره توندوتیژی و رووداوێكی نه‌خوازراو، گوتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه له‌ناو ئاپۆڕای خه‌ڵكدان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان بپارێزن.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاووڵاتیانی عێراقی مافی خۆیانه به ئازادی بۆچوونی خۆیان دژی پێشێلكردن و بێڕێزیكردن به پیرۆزییه‌كانیان ده‌رببڕن، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه ئه‌منییه‌كان له ئه‌ركدا ده‌بن و به‌رگری له مافه‌كانیان و پاراستنی ئازادییه‌كانیان ده‌كه‌ن. گوتیشی، خۆپیشاندانه‌كان به ئاشتییانه به‌ڕێوه‌ده‌چن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌وپه‌ڕی توانا و هێزه‌وه به‌رگری له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خۆپیشاندانه ئاشتییانه ده‌كه‌ن.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە."
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوێد بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپێشاندەران ئێوارەی پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.