پرسەنامەیەک لە سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوژینی عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌: هاوبەشی خەمتانم، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 30/6/2023 خاتوو (تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد) خێزانی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.

ئاماژە بەوەشدراوە، تاڤگە عەبدولوەهاب دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیی، ئەمڕۆ لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دوایی کرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان:

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو ( تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد)م بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان