بەرزترین پلەی گەرمی لەم دوو رۆژە دەبێ

كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی گەرما دیار دەكات

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی ھەرێمی كوردستان لە دوو رۆژی ئەم ھەفتەیە بەرزترین پلەی گەرمی تۆمار دەكرێن.

فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی كوردستان24 راگەیاند: "بە گوێرەی پێشبینیەكانمان لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان چڕدەبێنەوە و ئەمڕۆ و سبەی گەرمترین پلەی گەرمی لە ھەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێن".

گوتیشی: "پێشبینی دەكرێت لە رۆژی ھەینیەوە پلەكانی گەرمی روو لە دابەزین بكەن و رۆژی شەممە پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت كۆتایی بەو شەپۆلە گەرمە دێت كە لە ھەفتەی رابردووەوە رووی كردوەتە ھەرێمی كوردستان".

بەرزترین پلەی گەرمی لەم دوو رۆژە دەبێ
بەرزترین پلەی گەرمی لەم دوو رۆژە دەبێ