نوێنهری كۆمپانیایهكی ئیتاڵی: کوردستان جیاوازە لە عێراق
K24 - هەولێر:
دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی داعش، کۆمپانیاکانی گەشتیاری لەعێراق جارێکی دیكه کار لەسەر راکێشانی گەشتیاری بیانی دەکەن.
بەڕێوبەری کۆمپانیای گەشتیاری رافیدەین دەڵێت: میدیای ئەوروپی وێنەیەکی خراپی عێراقی نیشانی ئەورپییەکان داوە.
نوێنەری کۆمپانیایەکی ئیتاڵی لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوبەر و نوێنەر و کۆمپانیای گەشتیاری ئەوروپی کە سەردانی ھەرێمی کوردستانیانکردووە دەڵێت : کوردستان جیاوازە لە عێراق ، دیمەنەکان زۆر جوان و ناوازەن .