ئه‌ڵمانیا 160 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته‌ عێراق

K24 - ھەولێر

تا كۆتایی ساڵی داهاتوو، ئه‌ڵمانیا بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری دارایی پیشكه‌ش‌ به‌ عێراق ده‌كات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، فرانك والته‌ر شتاینمایه‌ر، پێش به‌ڕیكه‌وتنی بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش به‌ عێراق، رایگه‌یاند، تا كۆتایی 2017، وڵاته‌كه‌ی 160 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ وه‌كو هاوكاری ده‌داته‌ عێراق.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌مه‌ریكا، كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ككردنی عێراق به‌رێوه‌بچێت و ئه‌مه‌ریكا بە نیازە له‌و رێگه‌یه‌وه‌ 2 ملیار دۆلار هاوكاری بۆ عێراق كۆبكاته‌وه‌.