ناو و وێنه‌ی قه‌رزداران له تابلۆی تێرمیناڵه‌كان پێشان ده‌درێت
K24 - ھەولێر
زیادبوونی قه‌رزی حكومی لای هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان وڵاتی چینی ناچار كردووه ته‌كنیكێكی نوێ په‌یڕه‌و بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی، ئه‌م ته‌كنیكه‌ش بریتیه له نمایش كردنی ناو و وێنه‌ی قه‌رزداران له هۆڵی تێرمیناله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فشارێك بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان، هاووڵاتیانیش هه‌ندێكیان پێیان وایه ئاساییه و هه‌ندێكیشیان پێشاندانی ناو و وێنه‌ی قه‌رزدارانیان پی باش نییه.