په‌رله‌مانتارێكی عێراق: له‌باره‌ی قه‌یرانی ئاو به‌جددی به‌شداری له دانوستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق له‌باره‌ی قه‌یرانی ئاو به‌جددی به‌شداری له دانوستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كات.
سه‌عد ته‌وبی، په‌رله‌مانتاری عێراقی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، عێراق به شێوه‌یه‌كی جددیی هه‌نگاو به‌ره‌و دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا ده‌نێت، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی عێراق له ئاوی هه‌رێمایه‌تی و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و دۆسییه بووه‌ته زه‌روره‌تێكی حه‌تمی بۆ عێراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵی ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ده‌ن.
جه‌ختیكرده‌وه، مەیلێکی جددی هەیە بۆ دانوستاندكردن لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوه‌ی ئاو بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاوی عێراق بەپێی رێککەوتن و عورفه نێودەوڵەتییه‌كان.
گوتیشی: عێراق به‌ده‌ست كه‌می ئاوه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی باشوور و هۆشداریشیدا، كه‌مئاوی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر سرووشتی ژیانی دانیشتوانی عێراق كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به كشتوكاڵ و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ ده‌به‌ستن.
پێشتریش بانكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكرده‌وه، تا ساڵی 2050 به رێژه‌ی له %20 ئاو له عێراق كه‌م ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای جیهان گه‌ڕانده‌وه.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی راشیگه‌یاندبوو، ژماره‌ی دانیشتوانی عێرق 40 ملیۆن كه‌سن، وڵاتێكه به سامانی نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده، له به‌رامبه‌ردا كێشه‌ی كه‌می كاره‌بای هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ وشكه‌ساڵی و كه‌می بارانبارین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی روونیشیكردبووه‌وه، تا ساڵی 2050 پله‌كانی گه‌رمی له عێراق به‌رز ده‌بنه‌وه، به رێژه‌ی %10 بارانبارین كه‌مده‌كات، ئه‌میش وا ده‌كات رێژه‌ی %20 ئاوی پاك له‌م وڵاته كه‌م ببێت.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، به‌م هۆیه‌وه ئاو ناگاته سێبه‌شی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
جه‌ختیشیكردبووه‌وه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی كشتوكاڵی %4 داده‌به‌زێت، كه ده‌كاته 6.6 ملیار دۆلار، جیا له‌وه‌ش كۆچی زۆره‌ملێی له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق دروست ده‌بێت.