ڤیدیۆ و وێنه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر هۆتێله‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ببینه

K24 – هه‌ولێر
له شه‌وی كوده‌تا، پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان هۆتێله‌كه‌ی له ناوچه‌ی مارماریس له پارێزگای موغلا له باشووری رۆژئاوای توركیا به‌جهێشت، هێزیكی سوپا به دوو كۆپته‌ر هێرشیانكرده سه‌ر هۆتێله‌كه و له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادانێك قوڕس له نێوان پۆلیس و سوپا روویدا.

وێنه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان له‌و هۆتێله بڵاوكرانه‌وه، كه شه‌وی كوده‌تا ئه‌ردۆغان تێیدا، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كه هێرشكاره‌كان بگه‌نه شوێنه‌كه، ئه‌ردۆغان هوتێله‌كه‌ی به‌جێهشتبوو.

پۆلیس و داواكارانی گشتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له هۆتێلی گرانت له ناوچه‌ی گه‌شتیاریی مارماریس به‌كوتایی هێناوه.

شوێنه به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان و پۆلیس وكوده‌تاچییه‌كان له شوێنی حه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان له هۆتیلی مارماریس ده‌ستنیشانكراون.

شوێنی ده‌یان گولـله به‌سه‌ر دیوار و ده‌رگا و شتومه‌كی ناو هۆتێل، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستنیشانكراوه و چۆنییه‌تی روودانیان له به‌ڵگه‌نامه‌كان تۆماركراون.

هێرشكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه بچنه ناو ژووره‌كانی هۆتێل، قوفلی ده‌رگای ژووره‌كانیان شكاندووه.

كامێراكانی چاودێری هۆتێله‌كه، كاتی هێرشه‌كه‌یان تۆمار كردووه كه هه‌ندێ له پاسه‌وانانی هۆتێله‌كه به جلوبه‌ركی شه‌خسییه‌وه یارمه‌تی كوده‌تاچییه‌كان ده‌ده‌ن.

پاسه‌وانانی هۆتیله‌كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه رایانگه‌یاند هێرشكاره‌كان به ئیمه‌یان وت: "بۆ پاراستنی سه‌رۆك كۆمار هاتووین، رێگه‌مان پیشان بده‌ن"، ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یارمه‌تییان داوه.

ئه‌ردۆغان كه‌مێك پێش روودانی شه‌ڕ له هۆتێل، به فڕۆكه به‌ره‌و ئیستانبوڵ به‌ڕێ كه‌وتبوو.

پاسه‌وانانی سه‌رۆك كۆمار و تیمه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی ناوچه‌ی مارماریس به‌رهنگاری كوده‌تاچییه‌كان بوون و له ئه‌نجامدا و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هه‌ردوو لا روویدا.

كوده‌تاچییه‌كان پاش كوشتنی دوو پۆلیس له شوێنه‌كه ڕایان‌كرد.
