لە سلێمانی هێزێكی كۆماندۆ بنكهیهكی پۆلیس چهك دهكهن
K24 - سلێمانی:
به گوێرهی زانیارییهكانی پهیامنێری كوردستان24 له سلێمانی، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی بەکرەجۆ هاووڵاتیەک کێشەی لەگەڵ خێزانێکدا دەبێت و تەقە دەکات، لەو کاتەدا پێشمەرگەیەکی هێزەکانی کۆماندۆ بەوێدا تێپەڕ دەبێت و پێی دەڵێت بۆ تەقە دەکەی و دهمهقاڵی دروست دهبێت.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی کۆماندۆ بە کوردستان24ـی راگهیاند، لەو کاتەدا دەمەقاڵێ لە نێوان ئەو هاووڵاتییە و پێشمەرگەکەی کۆماندۆ دروست دەبێت و هاووڵاتیەکە تەقە لە پێشمەرگەکە دەکات و پێشمەرگەکەی کۆماندۆ بریندار نابێت و دەمانچەکەی لێدەسێنێت.
ئهو سهرچاوه راشیگهیاند، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی راپهڕین دەچنە شوێنی رووداوەکە و پێشمەرگەکەی کۆماندۆ دەسگیردەکەن ئەویش تەلەفۆن بۆ هێزەکانی کۆماندۆ دەکات و بە دوو ئۆتۆمبێل چونەتە سەر بنكهكه و پێشمەرگەکەیان هێناوەتە دەرەوە.
له چوارچێوهی راگهیهندراوێكدا هێزهكانی كۆماندۆ ئاماژه بهوه دهكات، لەکاتی تەقەکردنی چەکدارێکی نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێک، کارمەندێکیان لە شوێنەکە بووە و چەکەکەی لە تەقەکەرەکە سەندووە.
دەشڵیت، رووداوەکە دوور و نزیک پەیوەندی بە کارمەندەکەی ئەوانەوە نەبووە و تەنها رێگری لە ئەنجامدانی تاوانێکی گەورە کردووە.