سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دینار بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ته‌رخانكرد

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولێر:

پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رەزامەندیدا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی یه‌ك ملیار و 242 ملیۆن دینار و 941 هەزار و 97 دینار بۆ جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزاری لە گوندى زەرواوى ناوچه‌ی زرارەتى.

پارێزگای هه‌ولێر له‌ چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئه‌م پڕۆژانه‌ی خواره‌وه‌ خه‌رجده‌كرێت:

- قیڕتاوکردنى شەقامى گوندى زەرواو.

- دروستکردنى پۆندى  گوندى زەرواو.

- دروستكردنى تۆڕى ئاوى گوندى زەرواو.