ویستیان به‌م شێوه‌یه ئه‌ردۆغان بگرن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌وه گلاون، له كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان باسی ئه‌وه‌یانكردووه، كه فه‌رمانیان پێكراوه بچن له هوتێل "مه‌رمه‌ریس" تیرۆریستێكی گرنگ" ده‌ستگیر بكه‌ن، له‌و كاته‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و خێزانه‌كه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو له‌و هوتێله‌دا بوون.
ڕۆژنامه‌ی "حوڕییه‌تی توركی" له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی" 40 " سه‌ربازی ڕاهێنراو و مه‌شقپێكراو، له بنكه‌یه‌كی ئاسمانییه‌وه هاتوون بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ردۆغان، و ڕوون نییه كه چۆن زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه تێگه‌یه‌نراون، كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ردۆغان و كه‌سێكیان كوشتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی هه‌بوون و گوتراوه كوده‌تا كراوه بۆ لادانی ئه‌ردۆغان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی كوده‌تاكه شكستیهێناوه، ژماره‌یه‌ك له‌و سه‌ربازانه ڕایانكردووه‌ته ناو باخێكی ناوچه‌كه‌وه.
پێشتر سه‌رۆك كۆماری توركیاش ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر "10" تا "15" خوله‌كی دیكه له هوتێله‌كه‌دا بمایه‌ته‌وه، یان ده‌یانكوشت یان ده‌یانگرت.