كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: بۆ جاری یەکەم كامێرای چاودێری له بنکەکانی ده‌نگدان داده‌نرێت
K24 - هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌رده‌وامیان هه‌یه، هاوكات باس له‌وه ده‌كات، بۆ یه‌كه‌مجار كامێرای چاودێری له بنكه‌كانی ده‌نگدان داده‌نرێت بۆ چاودێریكردن و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه دوور له هه‌ر جۆره كارێكی لابه‌لا.
عیماد جه‌میل، به‌رپرسی تیمی راگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌شداری به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كرد كه ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24 پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كۆمیسیۆن گرتوویه‌تییه به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ندێك رێككاری ته‌كنیكی، ئه‌منی و لۆجستین و هه‌ندێك لیژنه‌یش به‌پێی پسپۆڕییه‌كان پێكهێنراون و خشته‌یه‌كیان بۆ دیاریكراوه و شه‌ش مانگ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و خشته‌یه ده‌كه‌ن.
به‌رپرسی تیمی راگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونیشیكرده‌وه، یه‌كه‌م هه‌نگاویان بریتییه له وه‌رگرتنی هاوپه‌یمانیه‌تی و پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان، دووه‌م هه‌نگاو بریتییه له وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان.
باسی له‌وه‌ش كرد، كۆمیسیۆن تۆماری ده‌نگده‌ران نوێ ده‌كاته‌وه ئه‌و ناوانه‌یش دیاری ده‌كات، كه تا ئێستا ناوه‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌یش كه ناوه‌كانیان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش، كه كۆمیسیۆن له پارێزگاكانی عێراق جگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان رێككاره‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان دابین ده‌كات و چێكیان ده‌كاته‌وه، پاشانیش ده‌ستنیشانی ناوه‌ند و بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كات، كه پڕۆسه‌كه‌یان لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گوتیشی، 990 ناوه‌ندی ده‌نگدان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه.
روونیشیكرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه، تایبه‌ت ده‌كرێت به ده‌ركردنی رێنماییه‌كان و به‌رچاوڕوونییه‌كان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه و چاككردنه‌وه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ده‌نگدان و دڵنیابوونه‌وه له كاركردنیان به‌شێوه‌یه‌ك چالاك بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێك بۆ پڕۆسه‌كه دروست نه‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڵاوێكردنی ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌ی ئه‌لیكترۆنی، گوتیشی، له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا كامێرای ده‌نگدان له بنكه‌كانی ده‌نگدان داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ئاڵنگارییه‌كه‌ی نوێیه.
سه‌باره‌ت به قه‌واره و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان، باسی له‌وه كرد، تا ئێستا 41 هاوپه‌یمانیه‌تی تۆمار كراون، كه ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر هه‌مان تۆماری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018ـیه، گوتیشی، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021، ته‌نیا 21 هاوپه‌یمانیه‌تی به‌شداری پڕۆسه‌كه‌یان كرد، هه‌روه‌ها گوتی، ره‌نگه ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌یانه وه‌كو خۆیان نه‌مێننه‌وه یان كه‌م بكه‌ن یان زیاد ببن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشان 266 پارتی سیاسی به نیازن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا به‌شداری بكه‌ن. روونیشیكرده‌وه، مه‌رجی به‌شداریكردنی ئه‌و لیستانه نابێت له هه‌ر پارێزگایه‌ك له چوار كاندید زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن، كه ده‌بێت یه‌كێك له‌و چوار كاندیده‌یش یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا هیچ لیستێكی كوردی ناوی خۆی تۆمار نه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به كاندیده سه‌ربه‌خۆكان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ، خۆی تۆمار ده‌كات، ده‌بێت پشتگیری 500 هاووڵاتی هه‌بێت به واژۆكانیانه‌وه.
به‌رپرسی تیمی راگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتیشی، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا 23 ملیۆن كه‌س به‌شداری ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه كۆمیسیۆن ژماره‌یه‌كی زۆری تۆماری ده‌نگده‌رانی نوێ كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها عیماد جه‌میل سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كۆمیسیۆن ئاماده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و هه‌ڵبژالاردنه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی و ئیداری، به‌و مه‌رجه‌ی هاوكات نه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و پێویستی به شه‌ش مانگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ته‌واو بكات.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە 1ـی ته‌ممووزی 2023 ده‌ست به تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن.