زیا موحسین: وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای سۆمۆ له دۆسیه‌ی نه‌وتدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون

K24 - هەولێر:
عێراق بە نیازە بەر‌هەمهێنانی نەوتی رۆژانە بۆ پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت زیاد بکات، هاوكات شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت ئاماژه به‌وه ده‌كات، كێشه‌ی عێراق له رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا نییه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی دیكه له به‌رده‌م پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌یدایه.
زیا موحسین، سەرۆکی رێکخراوی ئاسیا بۆ توێژینەوەی ئابووری و شارەزای ئابووری و دارایی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كێشه‌ی عێراق له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و ره‌هه‌ندی دیكه‌وه، بۆ نموونه سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی توركیاوه كه زۆر جار كێشه و گرفتی بۆ دروست ده‌بێت و هه‌نارده‌كردن ده‌وستێت بۆ نموونه وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه.
هه‌روه‌ها سەرۆکی رێکخراوی ئاسیا بۆ توێژینەوەی ئابووری باسی له‌وه كرد، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی به باری كه‌شوهه‌واوه هه‌یه، كه ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه، به‌مه‌یش كێشه بۆ رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق دروست ده‌بێت.
زیا موحسین سه‌باره‌ت به یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق ناوبراو رایگه‌یاند، یه‌ده‌گی نه‌وت عێراق له عه‌مباركردن له ئاستی پێویست و ستانداردا نییه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت پڕبكاته‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق له توانای دایه هه‌ر كات مه‌به‌ستی بێت رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌توانێت له رێگه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات. روونیشیكرده‌وه عێراق له ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌یه و كه هه‌وڵه‌كانیشی به‌و ئاراسته‌یه، به‌ڵام ده‌توانێت ئه‌و رێژه‌یه بۆ حه‌وت ملیۆنیش به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئابووری و دارایی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه یه‌كێكی دیكه له‌و كێشانه‌ی دێنه به‌رده‌م نه‌وتی عێراق، رێكخراوی ئۆپیكه و ئۆپیك پڵه‌سه، كه ریگه به عێراق ناده‌ن رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی زیاد بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌كانی بازاڕی نه‌وتی جیهان رابگرێت.
له‌باره‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای سۆمۆوه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ له ئه‌ركه‌كانیادا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه، به‌تایبه‌تی ده‌بوو وه‌زاره‌تی نه‌وت پاڵاوگه‌ی دابنایه و به‌رهه‌می نه‌وتی فرۆشتبووایه، نه‌ك به ته‌نیا نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت.