وەزارەتێک هەلی کاری راگەیاند

هەلی کار
هەلی کار

K24 - هەولێر

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەرە، خوازیاران دەتوانن لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕم پڕ بکەنەوە کە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.

وەزارەتی کار رایگەیاندووە "پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (2193) لە 29/5/2023 و فەرمانی وەزاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (827) لە 1/6/2023، رایدەگەیەنێن  كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (كارگێری) و بڕوانامەی (بەكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (ددان، دەرمانساز، شیكاری، یاسایی، ژمێریاری، دەروونی، كۆمەڵایەتی،  ئایتی، وەرزشی)  و هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) بۆ پسپۆرییەكانی (چارەسەری سرووشتی، ئایتی،  كارگێری، ژمێریاری، شیكاری) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پیشەیی) و هەڵگرانی بروانامەی (ناوەندی) بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و  بڕوانامەی (سەرەتایی) بۆ پیشەی (كارگوزار، شۆفێر). بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبوانی ماددەی هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان    سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (20 بۆ 40) ساڵ بێت و دانيشتووى شاری هەولێر بێت".

وەزارەتی کار راشیگەیاندووە "پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (5) رۆژ لە رێكەوتی  3/7/2023 تا 7/7/2023".

کلیک بکە و لێرە فۆڕم پڕبکەوە