ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12ی ئامادەیی رابگەیەنێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان رایگەیاند "ئەگەر هیچ گرفتێکی تەکنیکی نەیەتە پێشەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە فەرمی بڵاو دەکرێنەوە".

پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، کارەکانی وردبینیکردن و پشکین بۆ پەڕاوەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12 بە هەموو لقەکانییەوە کۆتاییهاتووە و لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامەکان رادەگەیندرێت.

ئەو سەرچاوەیەی کوردستان24 لە وەزارەتی پەروەردە جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەگەر هیچ گرفتێکی تەکنیکی نەیەتە پێشەوە، بە دڵنیاییەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامەکان لە رێگەی ماڵپەڕی ئەزموونەکانەوە رادەگەیەندرێت.

رۆژی شەممە (3ـی حوزەیرانی 2023) بە بەشداری 117 هەزار و 364 قوتابی، تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەگشت لقەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تا 27ـی حوزەیرانی 2023 بەردەوام بوو.