ئەمساڵ زیاتر لە 500 کەس لە سووریا کوژراون

فۆتۆ: رۆیتەرز - ئەرشیف
فۆتۆ: رۆیتەرز - ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەگوێرەی ئامارەکانی تۆڕی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمساڵ زیاتر لە 500 کەس لە سەرتاسەری سووریا کوژراون.

تۆڕی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکی لەبارەی ئاماری کوشتن لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکان، ئەمساڵ 501 کەس لە سەرتاسەری سووریا کوژراون و لەناویاندا دەیان ئافرەت و منداڵ هەن.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، لە کۆی ئەو ژمارەیە 118 کەس لەژێر ئەشکەنجەدان گیانیان لەدەستداوە.

تۆڕی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاشکراشکی کردووە، رژێمی سووریا لە کوشتنی 62 کەس بەرپرسیارە، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاش 16 کەس و  هێزەکانی سووریای دیموکرات 20 کەسیان کوشتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، 394 کەسی دیکەش لە رووداوی جۆراوجۆر کوژراون، بەبێ ئەوەی لایەنی بەرپرسیار دەستنیشان بکرێت.