له‌باره‌ی له‌ناوچوونی سامانی ماسی له عێراق هۆشداری ده‌درێت
K24 – هەولێر:
تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری له‌باره‌ی مردنی ملیۆنان ماسی له عێراق ده‌دات به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه و وشكبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌و وڵاته، هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت پارێزگای میسان زیانمه‌ندترین پارێزگای عێراقه له‌و رووه‌وه، كه به‌هۆی له‌ناوچوونی سامانی ماسی، بێكارییه‌كی زۆر رووی له‌و شاره كردووه.
تۆڕی "زه ناشیۆناڵ"ـی نێوده‌وڵه‌تی له نوێترین راپۆرتیدا سه‌باره‌ت به عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، عێراق خه‌ریكه سامانی ماسی له ده‌ست ده‌دات به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه و وشكبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات. ئه‌و راپۆرته باسی له‌وه كردووه، رووباره‌كانی عێراق بووه‌ته "گۆڕستانی ماسییه‌كان" به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی خوارووی عێراق كه له هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات دوورن.
تۆڕی "زه ناشیۆناڵ"ـی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنجی بۆ ئه‌و راكێشاوه، پارێزگای میسان له خوارووی عێراق زیانمه‌ندترین پارێزگاكانی خوارووی عێراقه، كه به‌هۆی وشكبوونی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی و له‌ناوچوونی سامانی ماسی، هه‌زاران كه‌سی شاره‌كه بێكار بوونه و وازیان له راوه‌ماسی هێناوه، هه‌روه‌ها هه‌زارانی دیكه‌یش له خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانی شاره‌كه كه پشتیان به ئاوی رووباره‌كه ده‌به‌ست بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانیان، ده‌ستبه‌رداری ئاژه‌ڵداری بوونه، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر ئابووری عێراق ده‌بێت به‌تایبه‌ت له بواری كشتوكاڵ.
ئه‌و تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه، رایگه‌یاندووه، رێژه‌ی خوێ به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی مه‌جه‌ری گه‌وره بۆ ئاستێكی پێوانه‌یی به‌رزبووه‌وه، كه هاوكات له‌گه‌ڵ خۆیدا رێژه‌ی ئۆكسجینی نزم كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی مردنی ملیۆنان ماسی، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ریكه ماسی له‌و ناوچه‌یه به‌یه‌كجاری نامێنێت.
تۆڕی "زه ناشیۆناڵ"ـی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری داوه له به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كاره‌ساتێكی نزیك رووبه‌ڕووبووی ئابووری عێراق ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه پارێزگاكانی خواروو زیانمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و كاره‌ساته ده‌بن و هاووڵاتیانی رووه‌و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست كۆچ ده‌كه‌ن.