دوایین كۆماندۆی فه‌ره‌نسی كه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی كردبوو كۆچی دوایی كرد
K24 – هەولێر:
دوایین فه‌ره‌نسی كه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی كردبوو و یه‌كێك بوو له كۆماندۆ‌كانی فیرقه‌ی تایبه‌تی كۆماندۆی كیڤه‌ر، كۆچی دوایی كرد، ئه‌و یه‌كێك بوو له سه‌ربازه جه‌نگاوه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كان له سووریا، لوبنان و كۆنگۆ به‌ر له‌وه‌ی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی بكات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 3ـی ته‌مووزی 2023) میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویانكرده‌وه، لیۆن گۆتییه وه‌ك دوایین سه‌ربازی جه‌نگاوه‌ری فه‌ره‌نسی به‌شدار له ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندنی له نه‌خۆشخانه‌ی كاین له ته‌مه‌نی 100 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. گۆتییه دوای ساڵانی به‌شداریكردنی له ریزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانان له دژی فاشیزم، خۆی بۆ ئاشتی جیهانی ته‌رخان كرد و بووه یه‌كێك له چالاكانی ئه‌و بواره و په‌ند و ئه‌زموونه‌كانی خۆی له‌و بواره له جیهان بڵاوده‌كرده‌وه.
گۆتییه یه‌كێك بوو له كۆماندۆ‌كانی فیرقه‌ی تایبه‌تی كۆماندۆی كیڤه‌ر كه له‌گه‌ڵ 177 كۆماندۆی دیكه‌ی فه‌ره‌نسی له 6ـی حوزه‌یرانی 1944، به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی كرد، كه تێیدا هه‌ژموونی ئه‌ڵمانیای نازی به‌سه‌ر رۆژئاوای ئه‌وروپا پاشه‌كشێی كرد.
ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی كه نزیكه‌ی 18 هه‌زار په‌ڕه‌شووتوانی فه‌ره‌نسی، به‌ریتانی، ئه‌مه‌ریكی، كه‌نه‌دی، ئوسترالی، چیكی، هۆڵه‌ندی، به‌لژیكی، یۆنانی، نیویزله‌ندی، نه‌رویژی و پۆڵه‌ندی به‌شدارییان تێدا كرد، به گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی و ده‌ریایی داده‌نرێت له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
هاوكاتی دابه‌زینی ئه‌و 18 هه‌زار په‌ڕه‌شووتوانه، كه‌شتیگه‌لی هاوپه‌یمانان كه زیاتر له 130 هه‌زار سه‌ربازی هێزه وشكانییه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و ناوچه‌ی نۆرماندی له رۆژئاوای فه‌ره‌نسا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا پێشڕه‌وییان كرد و له رۆژی یه‌كه‌می ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 4000 هه‌زار سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی نۆرماندی جێگیر بوون.
گۆتییه له ساڵی 1940 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی فه‌ره‌نسای ئازاد كرد له له‌نده‌ن، كه شارل دیگۆل سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد. گۆتییه له 6ـی حوزه‌یرانی 2023 له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی، گوتی "تۆ كه‌سانێك ده‌كوژیت كه هیچیان به‌رامبه‌رت نه‌كردووه، له كاتێكدا ئه‌وان خێزاندارن، هاوسه‌ر و منداڵیان هه‌یه، كوشتنی ئه‌وان له پای چییه و چ مانایه‌كی هه‌یه؟"