شاد شوان یه‌كێك له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان: خۆم بۆ كۆلێژی پزیشكی ئاماده‌ده‌كه‌م
K24 – سلێمانی:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كانی راگه‌یاند، شاد شوان مه‌جید له به‌شی زانستی له په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به كۆنمره‌ی بە کۆنمرەی 698 و تێکڕای 99.71%. یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بووه.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، په‌یامنێری كوردستان24 سه‌ردانی ماڵی شاد شوانی كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتێك هه‌واڵی یه‌كه‌مبوونی بیست، دڵخۆش بوو و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یان ئه‌و خۆشییه‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه، باسی له‌وه‌ش كرد، له كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان پشتی به توانا و كاته‌كانی خۆی به‌ستووه، گوتیشی له 4 كاتژمێر بۆ 8 كاتژمێری رۆژانه وانه‌كانی خوێندووه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه له ئێستاوه خۆی بۆ زانكۆ و كۆلێژی پزیشكی ئاماده ده‌كات.
شوان مه‌جید باوكی قوتابی شاد، له رێگه‌ی كوردستان24ـوه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه كوڕه‌كه‌یان توانیویه‌تی ئه‌و ئاسته به‌رزه به‌ده‌ستبهێنێت و سوپاسی مامۆستاكانی كرد له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و نمره‌یه‌دا، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، له ماڵه‌وه هاوكاری بوونه و هه‌موو پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌و ئاسته بگات و به‌گشتی ژینگه‌یه‌كی له‌بار و پێویستیان بۆ ره‌خساندبوو.
هه‌روه‌ها ئاورینگ دایكی شاد، به كوردستان24ـی گوت، ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له رۆژه هه‌ره خۆشه‌كانی ژیانی و رایگه‌یاند، شاد هه‌ر له منداڵییه‌وه مایه‌ی خۆشی بووه بۆیان و له هه‌موو قۆناغه‌كانی رابردووی خوێندنیدا سه‌ركه‌وتن له دوای سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌نجامی ئه‌رێنی بۆ هێناونه‌ته‌وه.