نەیمار بە بڕی 3.3 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت

نەیمار
نەیمار

K24 - هەولێر:

ئەستێرەی تۆپی پێ، نەیمار دا سیلڤا بەهۆی دروستکردنی دەریاچەیەک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی ژینگەیی، بە بڕی 3.3 ملیۆن دۆلار سزای دارایی دەدرێت.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لەنێو کۆشکەکەی خۆی لە سنووری شاری ریۆ دی جانیرۆ بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی ژینگەیی، دەریاچەیەکی دروستکردووە، بەهۆی ئەم کارەشەوە، بە بڕی 3.3 ملیۆن دۆلار سزا دراوە.

ئەنجوومەنی شارەوانی مانگارەتیبا کە ناوچەیەکی گەشتیارییە، لەسەر "سەرپێچی ژینگەیی پەیوەست بە دروستکردنی دەریاچەیەکی دەستکرد لە کۆشکەکەی" سزای دارایی بەسەر نەیماردا سەپاندووە.

سزاکەی نەیمار دەگاتە زیاتر لە 16 ملیۆن ریاڵ کە دەکاتە 3.3 ملیۆن دۆلار.

نەیمار 20 رۆژی لەبەردەمدایە تا تانە لە سزاکە بدات، کە سەرەتا بڕەکەی پێنج ملیۆن ریاڵ واتا نزیکەی ملیۆنێک دۆلار بوو.

ئەو یاریزانە بەڕازیلییە ساڵی 2016 ئەو کۆشکەی کڕیوە کە رووبەرەکەی 10 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و شوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر، هۆڵی یارییە وەرزشییەکان، مەلەوانگە و سپا لەخۆدەگرێت.