بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی پاراستنی دیجلە: عێراق ستراتیژییەکی روونی نییە بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەکانی ئاو
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی پاراستنی دیجلە سەبارەت بە هەڕەشەی وشکەساڵی لەسەر عێراق دەڵێت: عێراق ستراتیژییەکی روونی نییە بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەکانی ئاو، هەروەها لێرە کێشەی خراپ بەڕێوەبردنی ئاومان هەیە.
سەلمان خەیروڵڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی پاراستنی دیجلە ئەمڕۆ لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کوردستان24، گوتی: ئێستا یەکێک لە هۆکارەکانی بە بیابانبوونی عێراق کەمی ئاوە، کە ئەویش بۆ کێشە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە عێراق، بە ئاشکرا دەرکەوتووە.
بە گوتەی خەیروڵڵا، بەشێک لەو ئاوانەی لە ئێران و تورکیاوە دێنە عێراق، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە، کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکان، بەجۆرێک هەندێکیان رێژەی ئاوییان %80 کەمی کردووە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی پاراستنی دیجلە رایگەیاند، لە عێراق کێشەی خراپ بەڕێوەبردنی ئاو هەیە، گوتیشی: تەنانەت هاووڵاتییانیش ناتوانن بەشێوەیەکی لۆجیکی ئاو بەکاربهێنن، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەمئاوی دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی سەلمان خەیروڵڵا، بەهۆی وشکبوونی ئەهوارەکانەوە، لە چوار هاووڵاتی پارێزگای دیوانیە، دووانیان ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرچاوەکانی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە وەک چەکی سیاسی بەکاردێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی پاراستنی دیجلە راشیگەیاند، ئەمڕۆ عێراق ستراتیژییەکی روونی نییە بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەکانی ئاو، لە ساڵی 2003ـەوە کۆمەڵێك کێشەی زۆر کەڵەکە بوون و وایانکردووە، سەرچاوەکانی ئاو بەشێوەیەکی زانستیانە بەڕێوەنەبرێن.
لەلایەکی دیکەوە، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئێستا عێراق به سه‌ختترین دۆخی وشكه‌ساڵیدا گوزه‌ر ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان له لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه، وه‌زیری پێشووتری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانیش پێیوایه، تاوانباركردنی ته‌نیا وشكه‌ساڵی، خۆدزینه‌وه‌یه له به‌شێك له راستییه‌كان، به‌ڵكو وه‌ك جه‌خت ده‌كاته‌وه، خراپی ئیداره‌دان و گه‌نده‌ڵی دوو هۆكاری گه‌وره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئاون و نه‌بوونی بنكه‌یه‌كی زانیارییش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه عێراقی به قه‌یراندا بردووه.