ته‌لئه‌ڤیڤ.. ئۆتۆمبێلێک خۆی بەناو ژمارەیەک هاوڵاتیدا کرد ولانیکەم حەوت کەس برینداربوون

K24 – هەولێر:

لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێک خۆی بەناو ژمارەیەک هاوڵاتیدا کرد و بەهۆیەوە لانیکەم حەوت کەس برینداربوون.

لەوبارەیەوە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، هێرشەکە لەباکووری شاری تەلئەڤیڤ لەلایەن گەنجێکی تەمەن 23 ساڵی فەڵەستینییەوە ئەنجامدراوە.

میدیاکانی ئسیرائیل باسیان لەوەشکرد، ئەو گەنجە فەڵەستینییە دوای ئەوەی لەیەکێک لە شەقامەکان بە ئۆتۆمبێلەکەی ژمارەیەک کەسی شێلاوە، دابەزیوە و بەچەقۆش هێرشیکردووەتە کەسێک و برینداری کردووە.

لەبەرامبەردا حازم قاسم گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوەدا، هێرشەکەی ئەلئەڤیڤ یەکەم وەڵامی بەرەی بەرگری فەڵەستینییە دژی تاوانەکانی ئیسرائیل لەشاری جنینی کەناری رۆژئاوا.