شاگوڵ ئەبوبەكر: عێراق پێنجه‌م پیسترین ژینگه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان

شاگوڵ ئەبوبەكر، مامۆستا و توێژەر لە دەستەی ئاماری كوردستان
شاگوڵ ئەبوبەكر، مامۆستا و توێژەر لە دەستەی ئاماری كوردستان

K24 – سلێمانی:

مەترسییەكانی پیس بوونی ژینگە بابەتێكی جیهانیە، هەرێمی كوردستان و عێراقیش لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانەن كە پیسبوونی خاك و ئاو هەواكەی رۆژ بە رۆژ و ساڵ بەساڵ مەترسی گەورەی لەسەرە، لەوبارەیەوە مامۆستایەک لە دەستەی ئاماری كوردستان، دەڵێت: عێراق پێنجه‌م پیسترین ژینگه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

شاگوڵ ئەبوبەكر، مامۆستا و توێژەر لە دەستەی ئاماری كوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، "ژینگەی عێراق و کوردستان بەم شیوەیە بەردەوامبێت فریای ئەوە ناکەوین ئەو سەرچاوانەی کە ژینگە پیس دەکەن کۆنتڕۆڵی بکەین".

راشیگەیاند، "ئەمڕۆ دەستپێبکەین بە خاوینکردنەوەی ژینگە و کۆنتڕۆلکردنی پاشماوە خۆراکییەکان لە بەیانی باشترە".

هەروەها دەشڵێت:عێراق پێنجه‌م پیسترین ژینگه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

لەلایەکی دیکە، شایی محه‌مەد، بەرپرسی هۆشیاری لە بەڕێوبەرایەتی ژینگە لە سلێمانی، بۆ کوردستان24، گوتی: پڕۆژەی لەبری سەوزکردنمان هەیە، بۆ هەر پڕۆژەیەک کە دابمەزرێت ئێمە هۆشیاریان پێدەدەین کە %25 پڕۆژەکە بکەنە سەوزایی.

بەپێی ئامارەكانی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە %60 پاشەڕۆ لە هەرێمی کوردستان مادەی خۆراكین و لە %40مادەی رەقن كە زۆرترینیان پلاستیكین، بۆ كەمكردنەوەكانی ئەو هۆكارانەی راستەوخۆ كاریگەریان لەسەر پیس بوونی ژینگە هەیە، بەپێی رێنمای ژمارە 3ـی ساڵی 2022 دەستە ژینگەی هەرێمی كوردستان %25رووبەری ئەو  پرۆژە پیشەسازی و بازرگانیانەی کە جێبەجێ‌ دەكرێت پێویستە بكرێت بە سەوزایی و وەک مەرج بەسەر وەبەرهێنەرانی پرۆژەکان جێبەجێ دەکرێت .