پەرلەمانتارێکی کورد لەسەر لێدانی گەنجێکی ئێزیدی هاتە دەنگ

K24 - هەولێر

پەرلەمانتارێکی عێراق، ئیدانەی ئەو لێدانەی کرد، کە چەند پۆلیسێکی کارتی نیشتمانی لە ناحیەی گرعوزێر سنووری شنگال لە گەنجێکی ئاوارەی ئێزیدیان دا.

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پەیوەندی بە نووسینگەی وەزیری ناوخۆوە کردووە و داوای لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردووە.

گوتیشی، "لە هەر حاڵەتێکدا نابێت بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئێزیدییەکان بکرێت، ئێمە قبوڵ ناکەی،ن بەوشێوەیە مامەڵە ئێزیدییەکان بکرێت".

مەحما خەلیل دەشڵێت "دەزانین کە ستافەکە کەمە و فشارەکان زۆرن، بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک بەمشێوەیە جێگەی سەرزەنشت کردنە، ئەو کەسەی ئەم کارەی ئەنجامداوە دەبێت سزا بدرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق دەرگای دامەزراندنی بەگرێبەستی سێ ساڵ بۆ پۆلیس کردووەتەوە، هەروەها یەکێک لەمەرجەکانیش هەبوونی کارتی نیشتیمانییە، ئەو هاووڵاتیانەش بەمەبەستی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی روویان لەو شوێنە کردووە بەوهۆیەوە قەرەباڵغیەکەی زۆر دروست بووە، دواتر ئەم رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی لێدانی گەنجەکە کلیک بکە