له‌نده‌ن.. عێراق و بەریتانیا پرسی كۆچبه‌ران تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
دكتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و رۆبێرت جێنرێک وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری کۆچبەران، ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری کۆچبەراندا تاووتوێکرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆبوونەوەکەی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاروباری كۆچبه‌رانی به‌ریتانیا، جەختکراوەتەوە سەر پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردووڵات لە بواری کۆچبەریدا، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ژمارەیەک پرسی گرنگ کە جێگای بایەخی ھەردوولابوو.
دوێنێش دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ جیمس كلیڤه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی رۆڵی عێراق بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرا، تیشكخرایه‌سه‌ر ئه‌ركی عێراق له نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت نێوانی ئێران و سعوودیه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته له‌نده‌ن و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دكتۆر فوئاد حوسێن به‌نیازه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌ریتانیا له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ستراتیژی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن، گفتوگۆبكات.