یه‌كێتی ئه‌وروپا: پارساڵ 966 هه‌زار كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه
K24 - هەولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، ته‌نیا له ساڵی رابردوو 966 هه‌زار كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاتانی ئه‌وروپی كردووه، كه ده‌كاته نیوه‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ی له ساڵی 2021 پێشكه‌شكراون.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، سوورییه‌كان له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدان بۆ داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی، كه پارساڵ 138 هه‌زار سووری داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه، دوای ئه‌وان ئه‌فغانی دێت،132 هه‌زار و توركه‌كان 58 هه‌زار، فه‌نزوێلییه‌كان 51 هه‌زار و 43 هه‌زاریش كۆڵۆمبییه‌كان، كه داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له وڵاتانی ئه‌وروپی كردووه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 70 داواكاری له پێنج وڵاتی ئه‌وروپی كراوه، سه‌رووی ئه‌مانه ئه‌ڵمانیا، دواتر فه‌ره‌نسا و پاشان ئیسپانیا، نه‌مسا، ئیتالیا، نه‌روێژ، سویسرا و ئایسلاند.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، داواكارییه‌كانی سووریا، ئۆكرانیا، ئه‌ریتیریا به‌رده‌وام قبوڵكراون.