یۆنان باڵەخانەیەکی پەنابەران بە بیانووی مەشقپێکردنی چەکدارانی پەکەکە له‌نێویدا داده‌خات

K24 - هەولێر:

پۆلیسی یۆنان رایگەیاند، لە شارۆچکەی لاڤریۆ لە نزیک ئەسینای پایتەخت، بڕیاریانداوە باڵەخانەیەک دابخەن کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە پەنابەرە کوردەکان تیایدا دەژیان.

ئاشکراشی دەکات، لە کاتی داخستنی باڵەخانەکە، 26 پیاو، هەشت ئافرەت و 19 منداڵیان بۆ دامەزراوەکانی حکومەتی یۆنان تایبەت بە پەنابەران گواستووەتەوە.

گروپی کولتووری و دیموکراسی کوردستان کە نوێنەرانی پەنابەرە کوردەکان لە یۆنان دەکات رایگەیاند، یۆنان لەسەر داواکاری تورکیا بڕیارەی داخستنی باڵەخانەکەی داوە، بە بیانووی ئەوەی ناوەندێکی مەشقپێکردنی چەکدارانی پەکەکە بووە.

سه‌رچاوه‌: فرانس پرێس