ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕی به سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
كێڤن كرایمه‌ر، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، كه نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تی داكۆتای باكوور ده‌كات، له یه‌كه‌م ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه، لێكجیاكردنه‌وه‌ی دۆست و دوژمنه.
له باره‌ی كورده‌وه، رایگه‌یاند، له ئێستادا توانیویانه كیانێك بۆخۆیان دروست بكه‌ن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و گوتیشی: "له‌گه‌ڵ هاوكارانمان واتا كورد، ده‌مێنێنه‌وه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر به‌غدا كه‌متر بكه‌ینه‌وه".
له باره‌ی رۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی دروستبوون و بڕواشیان به سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان هه‌یه و پارتی كۆمارییه‌كانیش داكۆكی له‌و مافه ده‌كات.