ميليشياى نوره‌دين زه‌نگى منداڵێك سه‌ر ده‌بڕن
K24 – هه‌ولێر:
تۆمارێكى نوێى ڤيديۆيى تايبه‌ت به سه‌ربڕينى منداڵێك بڵاو بووه‌ته‌وه، كه چه‌كدارانى ميليشياى نوره‌دين زه‌نگى كه توركيا پشتيوانيان ده‌كات ده‌رده‌كه‌ون و منداڵێكى نه‌خۆش و بريندار سه‌رده‌بڕن.
چه‌كدارانى ئه‌و ميليشيايه له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌بدان و تاوانه‌كه‌يان له‌وێ ئه‌نجامداوه.
له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌كدارێك سه‌رى منداڵه‌كه به چه‌قۆيه‌كى بچوك ده‌بڕێت و چه‌كدارێكى ديكه‌ش هاوارده‌كات و ده‌ڵێت له ناوچه‌ى حه‌ندرات كه‌س ناهێڵين.
چه‌كداره‌كان ئه‌و منداڵه وه‌ك نه‌يارى خۆيان و ئه‌ندامى ليواى قودسى فه‌له‌ستينييه‌كان له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، ئه‌مه له كاتێكدايه منداڵه‌كه برينێكى له پێى راستى هه‌يه و تووشى تالاسيما بووه.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، ئه‌و منداڵه له ناوچه‌ى حه‌ندرات ده‌ستگيركراوه و دواتر له به‌رى خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ميليشياى مه‌حمود زه‌نگييدايه به شێوه‌يه‌كى دڕندانه ده‌كوژرێت.
روونيشيكرده‌وه، له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى سوورياوه ديمه‌نى سه‌ربڕينى ئه‌و منداڵه خراپترين تاوانى كوشتنه كه بينيويه‌تى.