کارەبای فڕۆکەخانەی بەغدا بڕدرا

فڕۆکەخانەی بەغدا
فڕۆکەخانەی بەغدا

K24 - هەولێر:

ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاشکرایکرد، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە کارەبای فڕۆکەخانەکە بڕاوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئیدارەی فڕۆکەخانەی بەغدا، بوونی فشارێكی زۆر لەسەر فڕۆکەخانە کێشەیەکی تەکنیکی دروستبووە، ئەمەش بووەتەهۆی بڕانی کارەبای فڕۆکەخانە.

راشیانگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزووترین کات کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.