ئاسێنسیۆ هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی به پاریس ئاشكرا ده‌كات
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ماركۆ ئاسێنسیۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن و ئه‌و یاریزانه ئیسپانیه‌یان گواسته‌وه ریزه‌كانیان، ئاسێنسیۆ له یه‌كه‌مین لێدوانی رایگه‌یاند ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كه.
پاریس رایگه‌یاندووه گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاسێنسیۆی 27 ساڵ به خۆڕاییه و تا هاوینی 2026 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌رزی رابردوو ماركۆ ئاسێنسیۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌شداری 51 یاریی كرد، 12 گۆڵ و 8 ئه‌سیستی تۆمار كرد.
ئاسێنسیۆ له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌كو یاریزانی نوێی پاریس سانجێرمان رایگه‌یاند شەرەفێکی گەورەیە کە دەبێتە بەشێک لەو یانەیە، گوتیشی: له پاریس سانجێرمان ئامادەم بۆ ئەوەی بچمە ریزی هاوڕێ نوێیەکانم و کارکردن لەگەڵیان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکان.
ئاسێنسیۆ گوتیشی: پاریس یانەیەکی گەورەیە، بە پڕۆژەیەکی گەورە و سەرنجڕاکێش و پڕ لە هیوا، پێموایە ئێرە شوێنێکی نموونەییە بۆ من کە یاریی لێبکەم و نازناوەکانی لەگەڵ ببەمەوە.
ئاسێنسیۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و یاریزانێکه حەزی لە هەنگاونان بۆ پێشەوەیە. ده‌شڵێت: حەزم لە پەیوەندیکردنە لەگەڵ تۆپ، ئەسیست و گۆڵیش بە هەمان شێوە، سەبارەت بە خاڵە بە هێزەکانیشم هەمیشە سه‌رنجم لەسەر شووت و دیدگای خۆمە لە یاریگەدا، دەتوانم بڵێم هاندەرانی پاریس سانجێرمان یەکێک بوو لە هۆکارەکانی پەیوەندیکردنم بەم یانەیە.