توركیا: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، پتر له یه‌ك ملیۆن سووری به‌شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پتر له یه‌ك ملیۆن سووری ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان، كه 470 هه‌زاریان خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئیدلبن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا هاتووه، سوپای توركیا 320 چالاكی سه‌ربازی دژی "تیرۆرستان" له باكووری سووریای ئه‌نجامداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان سووریا، رووسیا و توركیا به‌رده‌وامه، ره‌نگه له داهاتوو ئێرانیش بێته نێو ئه‌و ناوه‌نده.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌راسانكردنه‌كانی سوید به‌رده‌وامن، پێویسته ئه‌و راستییه بزانن، ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و كارانه هه‌ڵنه‌گرێت، نابێت به ئه‌ندامی ناتۆ.
پێشتریش په‌یمانگه‌ی "DeZim"ی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له توركیا نزیكی دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاماری كۆچی توركیا و كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران مه‌زنده‌یان كردووه.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خێزانی ئه‌ڵمانیاوه پشتیوانی ده‌كرێت باسی له‌وه‌شكردبوو، له توركیا سیستمێكی رێك‌وپێك بۆ رێكخستنی زانیاری له باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌پده‌یت ناكرێته‌وه و نازانرێت چه‌ندێك له‌و په‌نابه‌رانه روویان له ئه‌وروپا كردووه، یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.