رووسیا و ئۆكرانیا دیلهكانیان ئاڵوگۆڕ كرد
K24 - هەولێر:
لە ئەنجامی دیلگۆڕینەوە لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیادا، 47 سەربازی دیلی ئۆکرانی و 45 سەربازی دیلی رووسی ئازادکران.
لەمبارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەنێوان وڵاتەکەی و ئۆکرانیادا پرۆسهی دیلگۆڕینەوە ئەنجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ههروهها هاتووە: 45 سەربازی رووسی کە لە ئۆکرانیا دیل بوون، گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان. هاوکاری پزیشکی و دەروونی پێویست بۆ ئەو سەربازە ئازادکراوانە دەستەبەر دەکرێت و لە ماوەیەکی کورتدا دەبرێن بۆ دامەزراوە پزیشکییەکانی سەربە وەزارەتی بەرگریی رووسیا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و چاکسازیی.
ئاندری یێرماک سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئۆکرانیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، باسی لەوە کرد کە سەرکەوتووبوون لە رزگارکردنی 45 سەرباز و دوو هاووڵاتی مەدەنی کە لای رووسەکان دیل بوون.
ئاندری یێرماک باسی لەوە کرد، لەنێو ئەو کەسانەی ئازادکراون سەربازانی بریندارهەن و گوتی: ''سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لەگەڵ بارەگای هەماهەنگی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیلەکانی جەنگی ئۆکرانیا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئامانجەکەی کە رزگارکردنی تەواوی دیلەکانە''.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.