پەروەردەی عێراق تەمەنی وەرگرتن لە قۆناغەکانی خوێندن دیاریدەکات

ژمارەیەک قوتابی لەکاتی تاقیکردنەوە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی عێراق
ژمارەیەک قوتابی لەکاتی تاقیکردنەوە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی عێراق

K24 – هەولێر:

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا تەمەنی وەرگرتنی قوتابییان لە قۆناغی دواناوەندی بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) لە سەرجەم پەروەردە گشتییەکانی عێراق جگەلە هەرێمی کوردستان دیاریکرد.

رۆژی (6ـی تەمموزی 2023) وەزارەتی پەروەدەی عێراق روونیکردەوە، ئەو قوتابییانەی وازیان لە خوێندن هێناوە یاخود ماوەی دوو ساڵ لەسەر یەک لە قۆناغێکی خوێندن ماوەتەوە، بۆ بەردەوام بوونیان لە خوێندنی بەیانیان لە قۆناغی دواناوەندی، مەرجی تەمەنیان دەبێت بەپێی ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکە بێت.

بۆ وەرگرتن لە قۆناغی یەکی ناوەندی بۆ قوتابییانی کوڕ دەبێت لەدایکبووی 2008 و بۆ قوتابییانی کچ دەبێت لەدایکبووی 2006 سەرووتر نەبێت.

بۆ وەرگرتن لە قۆناغی دووی ناوەندی بۆ قوتابییانی کوڕ دەبێت لەدایکبووی 2007 و بۆ قوتابییانی کچ دەبێت لەدایکبووی 2005 سەرووتر نەبێت.

بۆ وەرگرتن لە قۆناغی سێی ناوەندی بۆ قوتابییانی کوڕ دەبێت لەدایکبووی 2006 و بۆ قوتابییانی کچ دەبێت لەدایکبووی 2004 سەرووتر نەبێت.

بۆ وەرگرتن لە قۆناغی چواری ئامادەیی بۆ قوتابییانی کوڕ دەبێت لەدایکبووی 2003 و بۆ قوتابییانی کچ دەبێت لەدایکبووی 2001 سەرووتر نەبێت.

بۆ وەرگرتن لە قۆناغی پێنجی ئامادەیی بۆ قوتابییانی کوڕ دەبێت لەدایکبووی 2002 و بۆ قوتابییانی کچ دەبێت لەدایکبووی 2000 سەرووتر نەبێت.

بۆ وەرگرتن لە قۆناغی شەشی ئامادەیی بۆ قوتابییانی کوڕ دەبێت لەدایکبووی 2001 و بۆ قوتابییانی کچ دەبێت لەدایکبووی 1999 سەرووتر نەبێت.

هاوکات لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، هەر قوتابییەک تەمەنی لە تەمەنی دیاریکراوە لەو قۆناغەی تێیدا دەخوێنێت، ئەوا بۆ خوێندنی ئێوارە دەگوازرێتەوە و رێگەشدراوە بە گواستنەوەی ئەو قوتابییانەی دوو ساڵ لەسەر یەک لە قۆناغێکی خوێندن ماوەنەتەوە بۆ خوێندنی ئێواران، جگە لەو قوتابییانەی ساڵێکی خوێندنیان بە نەکەوتوو بۆ هەژمارکراوە.