هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید كۆده‌بنه‌وه
K24 - هەولێر:
سكرتێری گشتی ناتۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید و سه‌رۆككۆماری توركیا له لیتوانیا كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 6ـی ته‌مموزی 2023)، یێنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و كریسته‌ر سۆن سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری ڤیلنیوسی پایته‌ختی لیتوانیا له‌باره‌ی پرسی ئه‌ندامبوونی سوید له هاوپه‌یمانی ناتۆ كۆده‌بنه‌وه.
سکرتێری گشتی ناتۆ هه‌روه‌ها دەڵێ، رۆژێک پێش بەرێوەچوونی لوتکەی داهاتووی ناتۆ کە بریارە 11 و 12ی ئەم مانگە لە ڤیلنیوس، پایتەختی لیتوانیا بەرێوەبچێت، لە ئاستی باڵای کۆبوونەوەیەک ئاستی کەسی یەکەمی سوید و تورکیا بەرێوەدەچێت.
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، نیشاندانی ره‌زامه‌ندی توركیایه، بۆ به ئه‌ندامبوونی سوید له ریزی هاوپه‌یمانی ناتۆ".
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا تورکیا داواکاری فینلاند بۆ بوونە ئەندامی ناتۆ پەسەندکرد، لەکاتێکدا هێشتا رەخنەی لەبارەی پەیوەستبوونی سویدەوە هەبوو و داوای‌کرد هاوکاری بکات و هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت لە بابەتی رادەستکردنەوەی کەسانی داواکراو بە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا بە تۆمەتی تیرۆر.
سوید باس لەوە دەکات کە بە پێی یاداشتە سێ قۆڵییەکان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردووە و یاسایەکی دژە تیرۆری هاوشێوەی ئەو یاسایەی کە فینلاند پەسەندی کردووە، دەرکردووە، بەو پێیەش تورکیا بە داواکارییەکەی رازی بووە، سوید داوای لە تورکیا و هەنگاریا کرد بەبێ دواکەوتن بە داواکارییەکە ڕازی بن.
پێشتریش حکومەتی سوید رەزامەندی دەربڕی لەسەر رادەستکردنی یەکێک لە هاووڵاتییەکانی بە تورکیا، کە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان سزا درابوو، ئەمەش وەک یەکەمین پێشینە بوو بۆ رازی کردنی تورکیا.
رەزامەندی حکومەت سوید لەسەر داوای رادەستکردنەوەی ئەو کەسە دوای ئەوە هات، کە دەسەڵاتی دادوەری لە سوید رەزامەندی دەربڕی لەسەر رادەستکردنەوەی ئەو هاووڵاتییە تورکییە تەمەن 35 ساڵە، کە ئەنقەرە دەیەوێت بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای زیندانی بەسەر دا بسەپێنێت.
تورکیا داوا لە سوید دەکات دەیان لایەنگری پەکەکە کە لەسەر خاکی وڵاتەکەی نیشتەجێن، رادەست بکاتەوە، بەڵام حکومەتەکەی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بابەتەکە پەیوەستە بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە.
پێشتریش ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە گرنگی دەربڕینی نیگەرانییەکانی هەر ئەندامێکی ناتۆ کرد سەبارەت بە فراوانبوونی هاوپەیمانییەکە، ئاماژەی بەوەشکردبوو، تورکیا توانی هەندێک لە نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە ئەندامێتی سوید و فینلاند دەرببڕێت.