هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عێراق له باكۆ كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر:
بۆ تاووتوێكردنی دۆسییه‌ی سنوور و شایسته‌كانی غازی ئێران، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری وڵاتانی بێلایه‌ن، كه له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربێجان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و حسین ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هاریكارییه هاوبه‌شه‌كان، هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی نێوان ئێران و عێراق و پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆبوونه‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌قامگیری په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه، پابه‌ندبوونه به‌و رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌ی، كه به‌م دواییه له نێوان ئێران و عێراق واژۆكرا و چووه بواری جێبه‌جێكردن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، هه‌ردوو وه‌زیر باسیان له شایسته غازییه‌كانی ئێران كرد، داواشیانكرد پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاویندا كێشه له دابینكردنی كاره‌با دروست نه‌بێت، جیا له‌وه‌ش هه‌ردوو وه‌زیر پرسه‌كانی تایبه‌ت به ئاوی شه‌تولعه‌ره‌ب و سنووریان تاووتوێكرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌دا گوتی: په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئێران له باشترین دۆخیدایه، دۆسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به دروستی به‌ڕێوه‌ده‌چن.