باس له كۆبوونه‌وه‌ی بەرپرسانی ئەمه‌ریکا و رووسیا لەبارەی جه‌نگی ئۆکرانیاوه ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
كه‌ناڵێكی ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه ده‌كات، گرووپێک لە بەرپرسه باڵاكانی ئەمه‌ریکا و رووسیا، بەمەبەستی زەمینەسازی بۆ ئەگەری دانوستان لەبارەی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیا، كۆبوونه‌ته‌وه.
کەناڵی ئێن بی سی ئەمه‌ریکی لە هەواڵێکیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا و زەمینەسازی بۆ ئەگەری دانوستان، گرووپێک لە بەرپرسانی باڵای پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمه‌ریکا لەگەڵ کەسایەتییەکانی نزیک لە کرملین لە نیویۆرک کۆبوونەتەوە.
ئه‌و كه‌ناڵه باسی له‌وه‌شكردووه، لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە مانگی نیسانی رابردوو ئەنجامدراوە، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە نیویۆرک چەند کاتژمێرێک لەگەڵ ئەندامانی تیمە ئەمه‌ریکییەکە کۆبووەتەوە، کە ریچارد هاس سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی دامەزراوەی هزری ئەمه‌ریکا و چارلس کوپچان بەرپرسی پێشووی کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، تۆماس گراهام شارەزای رووسیا، تێیدا ئامادەبوون.
باس لەوەشکراوە هێشتنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ رووسیا به كراوه‌یی لە نێو ئامانجەکانی کۆبوونەوەکەدا بووە.
هەروەها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەوانەی بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی لاڤرۆڤدا کردووە، دواتر زانیاری‌یان داوە بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی و کۆبوونەوەکانیش بە ئاگاداری ئیدارەی سەرۆکی ئەمه‌ریکا، جۆ بایدن بەڕێوەچووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.