ئەو کەسەی دوێنێ لە شەڕەکەی قەزای خەبات بریندار کرا ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

وێنەی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە
وێنەی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە

K24 - هەولێر:

خانەوادەی ئەو کەسەی دوێنێ لە شەڕەکەی قەزای خەبات بریندار کرا رایانگەیاند، بریندارەکە ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

دوێنێ لە قەزای خەبات لەسەر کێشەی زەویوزار، دوو کەس کە خزمی یەکتر بوون، دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان بە چەک ئەوی دیکە بریندار دەکات، ئەمڕۆش خانەوادەکەی بە کوردستان24ـیان راگەیاند، بریندارەکە کە ناوی بۆتان ئەحمەدە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هەر دوێنێ لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکردبوو، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵەر، تەقەکەرەکە (ج، ن، م) لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.