گەنجێک لە رووباری خابوور خنکا

K24 – زاخۆ:

گەنجێکی تەمەن 23 ساڵان لە ناو رووباری خابوور لە گوندی چەمسیرمو لە زاخۆ خنکا.

ئەمڕۆ هەینی (7ـی تەمموزی 2023)، پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند گەنجێکی تەمەن 23 ساڵان، بەناوی "موهەنەد عیسا عبدولکەریم"، لەناو رووباری خابوور لە گوندی چەمسیرمو لە زاخۆ خنکا.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە(26ـی حوزەیرانی 2023)، دوو منداڵ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 12 تا 13 ساڵاندابوو، له‌ناو رووباری خابوور خنکان.

رائید جەمال هەسن بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە و رایگه‌یاند، تیمەکانی رزگاركردن ته‌رمی یه‌ك له‌ منداڵه‌كانی دۆزییه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنیری كوردستان24 له‌ زاخۆ، ئه‌و دوو منداڵه‌ چوونه‌ته‌ شوێنێكی مه‌ترسیدار كه‌ په‌رژینی بۆ دروستكراوه‌، بۆیه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌ و خنكاون.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی زاخۆ دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ ساڵانه‌ خه‌ڵك له‌و رووباره‌ ده‌خنكێن و رووداوی له‌مشێوه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و پێویسته‌ دایكان و باوكان منداڵه‌كانی خۆیان بپارێزن، كه‌ به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن روو له‌و رووباره‌ ده‌كه‌ن.