گەنجێک بە رووداوێک لە یەکێک لە شارەکانی یاری لە هەولێر گیانی لەدەستدا

وێنەی هێمن کەریم وەڵاتژێری
وێنەی هێمن کەریم وەڵاتژێری

K24 – هەولێر:

بەهۆی بەرکەوتنی بە ئامێرێکی یاری لە یەکێک لە شارەکانی یاری لە هەولێر، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان کە پیشەی قوتابی زانکۆیە و لەو شوێنە کارمەندبووە، گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کاتژمێر 10ـی ئەمشەو (7ـی تەمموزی 2023)، گەنجێک بەناوی (هێمن کەریم وەڵاتژێری) کە تەمەنی 19 ساڵە و قوتابی بەشی ژمێریاری بووە لە زانکۆی سەڵاحەددین، بەهۆی بەرکەوتنی بە ئامێرێکی یاریکردن لە یەکێک لە شارەکانی یاری لە هەولێر گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و لە چاوەڕوانی گەیشتنی کەسوکارەکەین کە دانیشتووی یەکێک لە ناوچەکانی دەڤەری بارزانن.

بەگوتەی بەشێک لە کەسە نزیکەکانی، ئەو گەنجە کە قوتابی زانکۆیە و خۆی دانیشتووی دەڤەری بارزانە، بۆ کارکردن لەو شوێنەی رووداوەکەی تێدا روویداوە لە هەولێر دەژیت.

هاوکات تائێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە و جۆری ئەو ئامێری یاریکردنەی بەریکەوتووە، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە رانەگەیەندراوە.