پێشنیازكراوه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌بچن
K24 – هەولێر:
پێشنیازكراوه هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە یەک کاتدا بەرێوەبچن. سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت: "پێشنیازه‌كه‌مان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ په‌سه‌ندكراوه".
عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێشنیازی ئه‌نجامدانی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی لا پەسەندە.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه هەژار محەممەد بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی سێی یەکێتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هاوتای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان گرنگه، له رووی دارایییه‌وه زۆر گرنگه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌بچن.
ئەمڕۆ شەممە (8ـی تەمموزی 2023)، نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر، داوا لە دەنگدەرانی شاری هەولێر دەکات کە سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدان بکەن بۆ مەبەستی نوێکردنەوەی داتای بایۆمەترییان، لە رۆژی یەکشەممە (9ـی تەمموزی 2023) تاکو رۆژی دووشەممەی مانگی داهاتوو ( 7ـی ئابی 2023).
هەروەها داواشکراوە، دەنگدەران بەڵگەنامەی پاڵپشتی لەگەڵ خۆیان بھێنن و کاتی دەوامیان لە 8ـی بەیانی تاوەکو 3ـی دوای نیوەڕۆیە.
وێڕای ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی دیاركراودا ئه‌نجام بدرێ، ماوه‌ی نۆ ساڵیشه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام نه‌دراوه.
ساڵی 2019 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاری دا جگه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریشی دا، پارێزگاره‌كان ده‌ستكراوه بن بۆ به‌ڕێوبردنی كاروباره دارایی و كارگێڕییه‌كان، تاكو ئه‌نجوومه‌نی نوێی پارێزگاكان هه‌ڵده‌بژێردرێنه‌وه.