ئاسایشی هه‌ولێر: ته‌قه‌كه‌رێكی دیكه‌ ده‌ستگیركرا

K24 - هەولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دەستگیرکردنی تەقەکەران بەردەوامە و تۆمه‌تبارێك به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیركرا.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 8ـی ته‌مموزی 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌:  دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (م ، ح ،  ع ) بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن لەناو شاری هەولێر و بڵاوکردنەوەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هێزەکانمان ده‌ستگیركرا و دواتر دەدرێت بە دادگا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری ده‌كه‌ین، خۆیان لە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن به‌ دووربگرن، چونکە  لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیردەکرێت لەهەر پۆست و پلەیەکدابێت.

پێشتریش وه‌زاره‌تی ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، تاکوو 21ـی تەمووز، مۆڵەت بۆ ئەو کەسانە ماوە كه‌ چەکیان هەیە و دەیانەوێت بە ناوی خۆیانەوە تۆماری بکەن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راگه‌یاندبوو، چەکەکان بۆ هاووڵاتییان بێبەرامبەر و بە خۆڕایی تۆماردەکەن.

روونیشیكردبووه‌وه‌، ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵه‌تیان هەیە تەنیا پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆمارکردن لە شار و شارۆچکەکان بکەن.