بایدن دەگاتە بەریتانیا

K24 - هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بەسەردانێکی فەرمی بگاتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەگەڵ چارڵزی سێیەم پادشای بەریتانیا و ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
پێشبینی دەکرێت تەوەری دیدارەکانی جۆو بایدن لەگەڵ پادشا چارڵزسی سێیەم و ریشی سوناک، دۆسیەی پێشهاتەکانی لوتکەی داهاتووی ناتۆ لە لیتوانیا و گۆڕانی کەشوهەوا بێت.
گەشتەکەی جۆو بایدن بۆ بەریتانیا تەنها یەک رۆژ دەخایەنێت، دواتر بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ دەگاتە شاری ڤیڵنیۆسی پایتەختی لیتوانیا.