کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو زیاتر دادەبەزێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور، پلەى گەرما نزم دەبێتەوە  بە (1-2) لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى  ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 39 پلەى سیلیزى

دهۆک : 38 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  44 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 41 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  40 پلەى سیلیزى

سۆران:  38 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  45 پلەى سیلیزى